بانە؛ خالید محەممەدی، کۆڵبەری لاوی تەمەن ٢٣ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا
13:46 - 18 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "خالید محەممەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری بانە کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "شابەدین" تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم کۆڵبەرە لاوە دەزگیرانی هەبووە و خەڵکی گوندی "ئەنجێنە" سەر بە شاری بانە بووە.