ئیلام؛ ناڕوونیی چارەنووسی ناسر زۆمۆڕۆدی پاش بانگکران بۆ دادسەرا

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "ناسر زۆمۆڕۆدی" هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی ئیلام، پاش بانگکران بۆ لقی ٧ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام، دەسبەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "ناسر زۆمۆڕۆدی" پاش بانگکران بۆ لقی ٧ی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی ئیلام، بە تۆمەتەکانی "بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام"، "بێڕیزی بە ڕێبەری"، "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست" بە بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتی، بۆ ماوەی دوو مانگ دەسبەسەر کراوە.
سەرچاوەی ئاگادری کوردپا کە هەواڵی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییەی پشتڕاست کردووەتەوە دەلێ: شوێنی ڕاگیرانی ناسر دیار نییە و ناوبراو لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و تاکوو ئێستا پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە نەکردووە.