شنۆ؛ جەعفەر سادقی، شاخەوانی کورد بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

23:13 - 17 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، جەعفەر سادقی، شاخەوانی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

هەروەها مۆبایلی ئەم شاخەوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

جەعفەر سادقی ڕاهێنەری شاخەوانی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی بارانی شنۆیە.