یەدێ بەهاریزەڕ چالاکی کرێکاریی کورد لە بەندیخانە ئازاد کرا

یەدێ بەهاریزەڕ چالاکی کرێکاریی خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند لە ڕۆژی یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤دا بە مورەخەسیی بەستراو بە ئازادی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
جۆزەردانی ١٤٠١ هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم چالاکە کرێکارییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرت و خۆیان دەسبەسەر کرد.
پاش ڕادەستکردنی دۆسییەی ئەم چالاکە کرێکارییە بۆ دادگا، ناوبراو لەلایەن لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری دەماوەندەوە تۆمەتەکەی بۆ ڕوون کرایەوە و بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرا.
ناوبراو لە ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١دا لە لقی ١٠١١ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری دەماوەند بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەید قاسم فەخاری" بۆ ماوەی ١٥ خولەک دادگای کرابوو.
بڕیاری دادگای سەرەتایی ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژی ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠١دا دەرچوو و بەپێی بڕیارەکە ناوبراو بە تۆمەتەکانی "پێکهێنان و بەڕێوەبردنی گرووپ" بە شەش ساڵ بەندکران، "پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران" بە ٣٢ مانگ بەندکران و "بێڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران"بە ١٥ ساڵ بەندکران حوکم درا و بەپێی زۆربوونی سزاکا، زیاترین سزا جێبەجێ دەکرا.
پاش ناڕەزایەتیدەربڕینی پارێزەری ئەم دۆسییەیە ئەم چالاکە کرێکارییە بە بڕیاری دادگای سەرەتایی، دۆسییەکە ڕادەستی لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران کرا و سزای بەندکرانەکەی وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
یەدێ بەهاریزەڕ لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١دا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوێزرا و پاش تێپەڕاندنی یەک ساڵ لە بەندکرانەکەی داوای پێڕاگەیشتی دا و دۆسییەکەی بۆ پێداچوونەوە ڕادەستی لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات کرا و لەو دادگایەدا ناوبراو بە تۆمەتی "پێکهێنان و بەڕێوەبردنی گرووپ" بێتاوان ناسرا و بە ٣٢ مانگ بەندکرانی داسەپاو واتە بەزرترن سزا مەحکووم کرا.
ئەم چالاکە کرێکارییە پاش تێپەڕاندنی ٢٩ مانگ بەندکران بە مورەخەسیی بەستراو بە ئازادی لە بەندیخانە ئازاد کرا و سێ مانگ لە سزاکەی کە ماوە لە دەرەوەی بەندیخانە تێدەپەڕێنێت.