ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی وەهاب عەلیزادە و ناڕوونیی چارەنووسی سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧ ڕۆژ

١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دوکان ئاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دوکان ئاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، وەهاب عەلیزادە لە ماوەی ئەم ٧ ڕۆژەدا تەنیا پێوەندییەکی کورتی تلفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و سەبارەت بە شوێن و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دست نەکەوتووە.