سنە؛ دەسبەسەرکرانی دیاکۆ میری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:55 - 15 پووشپەڕ 2725

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی "دیاکۆ میری" خەڵکی سنە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دیاکۆ میری پاش دەسبەسەرکران، پێوندییەکی کورتی تلفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و ڕایگەیاندووە کە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

دیاکۆ میری لەدایکبوی ساڵی ١٣٦٨ـە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاوولاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.