ناسر نەبیزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا
16:40 - 14 جۆزەردان 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ناسر نەبیزادە" خەڵکی گوندی "گەژێن" سەر بە شاری ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێداردران سزا درا.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.