سنووری بانە؛ سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا
14:50 - 8 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەیوان عەبدوڵڵازادە" کوڕی ساڵح، خەڵکی گوندی "حەوت تاش" سەر بە شاری بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "حوسێن"یش بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم دوو کۆڵبەرە لاوە لە نێوان کاتژمێرەکانی ٢ بۆ ٣ی سەرلەبەیانی لە ناوچەی "ئاوپەڕ" کەوتوونەتە کەمینی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامدا سەیوان عەبدوڵڵازادە گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەکەی کوردپا دەڵێ؛ لە کاتی تەقەکردنی هێزە نیزامییەکاندا، ١٠ ئەسپی کۆڵبەرەکانیش کوژراون و دەست بەسەر بارەکانیاندا گیراوە.