ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی ئەفشین عەزیزی و کاکۆ عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

14:45 - 8 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەفشین عەزیزی و کاکۆ عەزیزی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکی "دزە"ی مەرگەوەڕ لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان بە توندوتیژییەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەسبەسەر کردوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.