سەقز؛ دەسبەسەرکرانی میلاد و هادی ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
22:27 - 7 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "میلاد ڕەحیمی" تەمەن ٢٢ سال و "هادی ڕەحیمی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەەمنیەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.
ئەم سەرچاوەیە وتی: دایکی ئەم دوو هاووڵاتییە کە کێشەی بینایی هەیە دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لە نەخۆشخانەی شەفای سەقز خەوێندراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو برایە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.