دەسبەسەرکرانی ڕەحمان مام ئیسماعیل و ناسر ئەلیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد
21:28 - 7 پووشپەڕ 2725

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحمان مام ئیسماعیل" خەڵكی گوندی "قزڵجە" سەر بە شاری مەهاباد و "ناسر ئەلیاسی" خەڵکی گوندی "بەیتاس" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ڕەحمان مام ئیسماعیلیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرد.
ئەم سەرچاوەیە وتی: هەروەها ڕۆژی یەکشەممە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، ناسر ئەلیاسی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبووەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.