دەسبەسەرکرانی ئەنوەر بایزیدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

20:19 - 6 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەنوەر بایزیدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەنوەر بایزیدی لە ئەندامانی ئەنجومەنی پشتیوانی لە بەندکراوان و دانیشتووی "میراوێ"ی بۆکانە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دستدا نییە.