بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی قادر خەرامانفەر لە بەندیخانەی مەهاباد

قادر خەرامانفەر، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵكی مەهاباد، لە ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ـوە دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ ماوەی دوو مانگ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێدا لەژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونیدا لێپرسینەوەی لێ کراوە و لە ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ـوە پاش کۆتاییهانی قۆناغەکای لێپرسینەوەکەی بۆ بندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکان داواکاریی ئازادیی کاتی ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەیان قەبووڵ نەکردووە و هیچ دادگایەک بۆ پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی بەڕێوە نەچووە.
ئەم سەرچاوەیە وتی: قادر خەرامانفەر کۆمەڵێک نەخۆشی لەوانە گیرانی دەمارەکانی دڵ، چەوریی جەرگ، بەرزیی زەختی خوێن و ئارترۆزی ئەژنۆی هەیە و سەرەڕای دۆخی خراپی جەستەیی لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی تایبەت لە دەرەوەی بەندیخانە بێبەری کراوە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: پاش بەدواداچوونی بنەماڵەی قادر خەرامانفەر، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەدانی ١٤٠٤ بە دەستبەند و پێبەندەوە ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە و پزیشکەکانیش دۆخیان ناجێگیر ڕاگەیاندووە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی خێرای پزیشکی و چارەسەری ناوبراو بوون.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەدانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی و دوابەدوای هێرش و پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.