ورمێ؛ بەربوونەوە لە بەرزایی مەرگی دوو برای کرێکاری لێ کەوتەوە

20:04 - 6 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو بر بە ناوەکانی شەهریار و نەوزاد دێرک، کوڕی شەمسەدین، خەڵکی گووندی "غەزن" سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست و دانیشتووی گەڕەکی "ئیسلام ئاباد"ی ورمێ، لە کاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست دا.

ئەم دوو برایەکە وەکوو وەستاکاری بیناسازی خەریکی کار بوون، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بەسەختی بریندار بوون و پاش ڕاگواستنیان بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی"ی ورمێ گیانیان لەدەست دا.

پێشتر کوردپا بەبۆنەی یەکی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا ئاماژەی بە ژمارەی کۆڵبەران، کرێکاران و کاسبکارانێک کردبوو کە لە ساڵی ١٤٠٣دا لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون.

ـ کوژران و برینداربوونی ١٧٠ کۆڵبەر (٣٩ کوژراو و ١٣١ بریندار)

ـ گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٧٠ کرێکار (٦٠ گیانلەدەستدان و ١٠ بریندار)

ـ کوژران و برینداربوونی ١٨ کاسبکار(١٢ کوژراو و ٦ بریندار)