شنۆ؛ سلێمان قادر گەڵوان، برای عەبدولسەلام قادر گەڵوان لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سلێمان قادر گەڵوان، برای عەبدولسەلام قادر گەڵوان لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە ئینستاگرامی سلێمان قادر گەڵوان ڕاگەیشتووە و چەند پۆستێکیان بۆ پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، پاش دەسبەسەرکران و نواندنی توندوتیژی بەرانبەر بە سلێمان قادر گەڵوان، لە گرتنگەدا دایانە بەر لێدان و بێڕێزییان پێ کرد و دواتریش مەزاری براکەیان تێک دا.
ڕۆژی چواری ڕەزبەری ١٤٠١، عەبدولسەلام قادر گەڵوان، کوڕی نادر، کە لە ناڕەزایەتییەکانی ٣٠ی خەرمانانی شنۆدا بەتوندی بریندار ببوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ بە هۆی قووڵیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.