بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی بێهرووز یەزدانپەنا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:41 - 3 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهرووز یەزدانپەنا" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بێهرووز یەزادنپەنا بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە خێزاندارە و منداڵێکی ەهیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.