مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەعدوون غەزاڵی ، خالید بەکری و محەممەد بەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەعدوون غەزاڵی ، خالید بەکری و محەممەد بەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی یەکشەممە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی سەعدوون غەزاڵییان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هەروەها ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، خالید بەکری و محەممەد بەکری دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران.
لە ماوەی ڕۆژانی یەکشيممە و دووشەممە ٩ و ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣دا، خالید بەکری و محەمەد بەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە چارەنووس، هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.