شنۆ؛ ئیدریس ڕەسووڵی و کامران ڕەسووڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

17:45 - 3 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "ئیدریس ڕەسووڵی" و "کامران ڕەسوڵی" خەڵکی گوندی "خاڵتاوێ" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: چارەنووسی ئەم دوو برایە پاش دەسبەسەکرانیان ناڕوونە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.