بۆکان؛ ئیسماعیل ئیسماعیلپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

16:57 - 1 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل ئیسماعیلپوور"، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٢ی نیوەشەو بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٦٠ ساڵەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.