سەقز؛ دەسبەسەرکرانی زاهید حەجەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
16:43 - 1 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، زاهید حەجەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٤٧ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.