ئەفشین ساعدی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا
11:34 - 12 جۆزەردان 2725

ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەفشین ساعدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە سێ مانگ بەندکران سزا درابوو.
ئەفشین ساعدی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.