پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی ئاریان مەشایخی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
16:27 - 1 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاریان مەشایخی" خەڵکی گوندی "گردڕەحمەت" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.