ژمارەی دەسبەسەرکراوانی مەهاباد لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەیشتە ٩ کەس

سۆران سەفەری، شاهۆ مەحموودی، نوورەدین دوودکانلوو، ئومید ڕەش، کەیوان مامەگوڵی، ئەسعەد ڕەسووڵزادە، پووریا نەسیری، مێهران خەدیریپوور، سرووش یووسفزادە
بە دەسبەسەرکرانی "شاهۆ مەحموودی" و "سۆران سەفەری" لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤دا، ژمارەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە مەهاباد لەم ڕۆژەدا گەیشتە پێنج کەس.
"ئومید ڕەش"، "ئەسعەد ڕەسووڵزادە" و "نوورەدین دوودکانلوو میلان" لە باقی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارەن. هەروەها لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤دا چوار هاووڵاتیی کوردی دیکە بە ناوەکانی "کەیوان مامەگوڵی"، "پووریا نەسیری"، "مێهران خەدیریپوور" و "سرووش یووسفزادە" خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەم نۆ هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید ڕەش"، "ئەسعەد ڕەسووڵزادە" و "نوورەدین دوودکانلوو میلان" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"، "شاهۆ مەحموودی" خەڵکی گوندی "گوێگتەپە" و "سۆران سەفەری" هاووڵاتییانی کوردی مەهاباد، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هەروەها سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوی "کەیوان مامەگوڵی" خەڵکی گوێگتەپە، "پووریا نەسیری" خوێندکاری کارناسیی یاسا لە زانکۆی ئازاد، "مێهران خدیریپوور" و "سرووش یوسفزادە" هاووڵاتییانی خەڵکی مەهاباد بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
پێویستە بوترێ کە پووریا نەسیری خوێندکاری کارناسیی بواری یاسا لە زانکۆی ئازادی مەهاباد لە یەکێک لە شەقامەکانی مەهاباددا دەسبەسەر کردووە. ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەروەها مێهران خەدیریپوور، پاش ئامادەبوون لە ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
سرووش یووسفزادەش کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر مالەکەی دەسبەسەر کرا و هەندێ لە کەلوپەلی کەسیی خۆی و مۆبایلەکەی باوک و براکەی دەستیان بەسەردا گیراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەموو ئەم کەسانە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.