مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
00:18 - 1 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید ڕەش"، "ئەسعەد ڕەسووڵزادە" و "نوورەدین دوودکانلوو میلان" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم سێ هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.
هەروەها سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان مامە گوڵی" خەڵکی گوێگتەپەی مەهاباد بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.