مەهاباد؛ پووریا نەسیری خوێندکاری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

00:17 - 1 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پووریا نەسیری خوێندکاری کارناسیی بواری یاسا لە زانکۆی ئازادی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی مەهاباددا دەسبەسەر کردووە.

پووریا نەسیری ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەی ١٤٠٢ش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم خوێندکارە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.