مەهاباد؛ سرووش یووسفزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
00:16 - 1 پووشپەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سرووش یووسفزادە" خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرد.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان جگە لە دەستداگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی ناوبراودا، مۆبایلی باوک و برای سروشییان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سرووش یووسفزادە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.