مەهاباد؛ مێهران خەدیریپوور پاش ئامادەبوون لە ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

00:13 - 1 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مێهران خەدیریپوور، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد پاش ئامادەبوون لە ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٩٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ئەم لاوە کوردە هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەی بەڵام نەیانتوانیبوو دەسبەسەری بکەن.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: مێهران خەدیریپوور پاش سەردانی ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مێهران خەدیریپوور زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.