فواد مورادی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی دیواندەرە دەسبەسەر کرا

23:43 - 28 جۆزەردان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، فواد مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کێلەکوو" سەر بە شاری دیواندەرە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی دیواندەرە کرا و پاش ئامادەبوون لەم ناوەندە ئەمنییەتییە دەسبەسەر کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری بانگکران، دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی فواد مورادی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣شدا، فواد مورادی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.