سزای لەسێدارەدانی سەجاد مورادی موتڵەق، بەندکراوی خەڵكی شاری هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی سەجاد مورادی موتڵەق، بەندکراوی خەڵكی شاری هەرسین و دانیشتووی کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کرابوو.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
سەجاد مورادی موتڵەق خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤٤، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "ئەردەشێر سوڵتان ئابادی" خەڵکی هەرسین سەر بە کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.