ئەردەشێر سوڵتان ئابادی و مەسعوود نادری، دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە دران
12:47 - 22 جۆزەردان 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "ئەردەشێر سوڵتان ئابادی" خەڵکی هەرسین سەر بە کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوون.
ئەم دوو بەندکراوە خێزاندارن و منداڵیان هەیە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە کوردە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.