سزای لەسێدارەدانی کەریم هێمەتی، بەندکراوی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی کەرەج جێبەجێ کرا
12:33 - 22 جۆزەردان 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "کەریم هێمەتی" خەڵكی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.