کرماشان؛ کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی عەبدوڵڵا ڕەزایی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بەڕێوە چوو

12:26 - 22 جۆزەردان 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی هەرسین لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان بەڕێوە چوو.

دادگا ئەم چالاکە سێنفییەیە مامۆستایانی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام کە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" تۆمەتبار کردووە و ناوبراو بۆ ئاخرین جار بەرگریی لە خۆی کردووە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی هەرسین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

ئەم چالاکە سێنفییەی مامۆستایان پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکەی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

عەبدوڵڵا ڕەزایی ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ بەڵگەی بانگکرانی پێ گەیشتبوو.