بۆکان؛ ئیبراهیم مەردانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:36 - 16 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی بە هۆی بەشداریی میوانەکانی لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی بە "جلوبەرگی خاکی"یەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.