بانە؛ مێهران فەتاحی، کۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو

18:13 - 9 جۆزەردان 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "مێهران فەتاحی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخؤشخانەیەکی تەورێز کراوە.