ورمێ؛ جەلال فەرەجی و ڕۆژین خۆران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

13:16 - 7 جۆزەردان 2725

شەوی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، جەلال فەرەجی و ڕۆژین خۆران، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکی "زێوە" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە لە ناوچەی مەرگەوەڕدا گەشتیان لێ داوە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان بێ ئاکام بووە.

پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ١٤٠٤ لە شاری ورمێ، جەلال فەرەجی و دوو خووشکەزای بە ناوەکانی ڕۆژین و ڕەعنا خۆران بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کرابوون.