مامۆستا بەرزان مەلەکی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و مامۆستای مزگەوی جامێعەی شێخەینی سنە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان و ئامادەبوون لەم دادگایەدا، دەسبەسەر کرا.
هەروەها ئەم ماۆستا ئایینییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بانگی ئیتلاعاتی سنە کراوە و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ٢٠ کیلۆمیتری شاری سنە بۆ دێولان، مامۆستا بەرزان مەلەکی و ژمارەیەک لە قوتابییەکانی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوون.
مامۆستا بەرزان و قوتابییەکانی لەسەر بانگهێشتی مزگەوتی مەکیی زاهێدان خەریکی چوون بۆ زاهێدان بوون کە پێش بە سەفەرەکەیان دەگیرێ و دەسبەسەر دەکرێن.