کرماشان؛ ئارش ڕەسووڵی، کرێکاری خەڵکی سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئارش ڕەسووڵی، کرێکاری خەڵکی گوندی "بۆڕیەر" سەر بە شاری سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی حەوت نهۆمی لە کرماشان گیانی لەدەست دا.
ئارش ڕەسووڵی لەدایکبوونی ساڵی ١٣٦٥ و کوڕی محەممەدئەمین و خاوەرە.
ئەم کرێکارە خێزاندار بووە و منداڵێکی هەیە.
پێشتر کوردپا بەبۆنەی یەکی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا ئاماژەی بە ژمارەی کۆڵبەران، کرێکاران و کاسبکارانێک کردبوو کە لە ساڵی ١٤٠٣دا لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون.
ـ کوژران و برینداربوونی ١٧٠ کۆڵبەر (٣٩ کوژراو و ١٣١ بریندار)
ـ گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٧٠ کرێکار (٦٠ گیانلەدەستدان و ١٠ بریندار)
ـ کوژران و برینداربوونی ١٨ کاسبکار(١٢ کوژراو و ٦ بریندار)
بەپێی ئەم ئامارە لە ساڵی ١٤٠٣دا سێ کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوەکانی کارەوە لە تورکیە گیانیان لەدەست داوە.