بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سمکۆ یووسفی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

02:09 - 6 جۆزەردان 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سمکۆ یووسفی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی گوندی "سڵامەت" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم مامۆستایە لە "میراوا"ی بۆکان و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سمکۆ یووسفی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.