بۆکان؛ جەلال وەفایی و فەردین وەفایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

02:02 - 6 جۆزەردان 2725

سەرلەبەیانیی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "جەلال وەفایی" و "فەردین وەفایی" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردوون.

جەلال وەفایی پێشینەی دەسبەسەرکران و سزادرانی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.