مامۆستا بەرزان مەلەکی پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان دەسبەسەر کرا

01:55 - 6 جۆزەردان 2725

ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و مامۆستای مزگەوی جامێعەی شێخەینی سنە پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان  و ئامادەبوون لەم دادگایەدا، دەسبەسەر کرا.

هەروەها ئەم ماۆستا ئایینییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بانگی ئیتلاعاتی سنە کراوە و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ٢٠ کیلۆمیتری شاری سنە بۆ دێولان، مامۆستا بەرزان مەلەکی و ژمارەیەک لە قوتابییەکانی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوون.

مامۆستا بەرزان و قوتابییەکانی لەسەر بانگهێشتی مزگەوتی مەکیی زاهێدان خەریکی چوون بۆ زاهێدان بوون کە پێش بە سەفەرەکەیان دەگیرێ و دەسبەسەر دەکرێن.