بۆکان؛ بەفرین مەعرووفی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانە کرا

12:51 - 5 جۆزەردان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە چوار مانگ و حەوت ڕۆژ بەندکران سزا دراوە.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەفرین مەعرووفی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران و کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم ژنە کوردەیان لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرد.

بەفرین مەعرووفی کچی ڕەحمان و لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ە.