سنە؛ بانگکردنی مامۆستا بەرزان مەلەکی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان

12:50 - 5 جۆزەردان 2725

مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و مامۆستای مزگەوی جامێعەی شێخەینی سنە بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دەبێ بەمەبەستی بەرگری لە خۆی لەم دادگایە ئامادە بێت.

هەروەها مامۆستا بەرزان مەلەکی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بانگی ئیتلاعاتی سنە کراوە و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ٢٠ کیلۆمیتری شاری سنە بۆ دێولان، مامۆستا بەرزان مەلەکی و ژمارەیەک لە قوتابییەکانی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوون.

مامۆستا بەرزان و قوتابییەکانی لەسەر بانگهێشتی مزگەوتی مەکیی زاهێدان خەریکی چوون بۆ زاهێدان بوون کە پێش بە سەفەرەکەیان دەگیرێ و دەسبەسەر دەکرێن.