نەوسوود؛ محەممەد ڕەحیمی، کۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا
12:43 - 5 جۆزەردان 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕەحیمی" کوڕی غەفوور و خەڵكی شاری "بانەوەڕە" سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.
محەممەد ڕەحیمی خێزاندار بووە و منداڵێکی هەیە.