کرماشان؛ مەهسا زارعی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:24 - 5 جۆزەردان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مەهسا زارعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەهسا زارعی و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.