مەهاباد؛ ناڕوونیی چارەنووسی تۆفیق ئەمینی سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ لە دەسبەسەکرانی سەرەڕۆیانەی

00:12 - 3 جۆزەردان 2725

٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی تۆفیق (چیا) ئەمینی، هاووڵاتیی کوردی خەڵكی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤، تۆفیق (چیا) ئەمینی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا وتی؛ سەرەتا هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و سەرەڕای لەماڵەوە نەبوونی ناوبراو لە هەوڵێکی سەروویاساییدا مۆبایلی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان شکاندووە و هەر لەو ڕۆژەدا ئەم هاووڵاتییەیان ددەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکان، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی تۆفیق (چیا) ئەمینی و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.