یووسف ئیسماعیلی، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی بەندەرعەباس لە سێدارە درا

16:58 - 1 جۆزەردان 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی یووسف ئیسماعیلی، بەندکراوی خەڵكی سەردەشت لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە کوردە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

یووسف ئیسماعیلی خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.