تاران؛ عەزیم یادگاری لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ١٠ ساڵ بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ئیلام ڕاگوێزرا

19:57 - 30 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ عەزیم یادگاری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێهلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ١٠ ساڵ بەندکران لە تاران دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ عەزیم یادگاری کە دوای دەسبەسەرکران لە تاران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزرابوو، پێشتر لەلایەن دادگای کەیفەری یەکی ئیلامەوە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی/دەرەکی و نیشاندانی هێز لەڕێگەی چەکەوە" بە ١٠ ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درابوو.

٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ "عەزیم یادگاری" لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی دێهلوڕان بە ناوەکانی "حوسێن باپیروەند"، "فەرشاد ئایینی"  و"سەعدوڵڵا ئایینی" بە نیشانەی نارەزایەتیدەربڕین بە ناروونیی چراەنووسیان، پێرانەگەیشتن بە دۆسییەکانیان و دۆخی نامرۆڤانەی ڕاگرتنیان لە بەندیخانە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.

٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ "عەزیم یادگاری" لەگەڵ حەوت هاوولاتیی دیکە بە ناوەکانی "حوسێن عاشووری"، "فەراد ئایینی"، "سەعدوڵڵا ئایینی"، "محەممەدحوسێن حاسڵی"، "وەحید چاوران"، "ناسر ڕەزایی" و "بەختیار محەممەدزادە" بانگی دادگای کەیفەری یەکی ئیلام کرا و بە "تێكدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی/دەرەکی و نیشاندانی هێز لە ڕێگەی چەکەوە" تۆمەتبار کراوە.

عەزیم یادگاری پەیمانکاری بیناسازییە.