سنە؛ دەسبەسەرکرانی ئارمین خودامورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:38 - 29 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئارمین خودامورادی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی خودامورادی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

ئارمین خودامورادی کوڕی جەبار خودامورادی لە چالاکانی کرێکاری سنەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارمین خودامواردی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.