کەرەج؛ کوورش جەلیلی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان لە سێدارە درا
13:06 - 25 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "کوورش جەلیلی" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.