سزای سێدارەی مێهران نەسریزەر لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
12:00 - 23 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بانەمەڕی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "مێهران نەسریزەر" خەڵکی سنە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تەمەن ٣٠ ساڵە بە بێ مافی ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.
ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.